کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤۆزنیاكی وادەی وازهێنانی یەكجاری لەیاریكردن راگەیاند

.

11:46 AM - 07/12/2019


كارۆلین ڤۆزنیاكی كچە یاریزانی تێنسی سەرزەوی دانیمارك و ئەوروپا كە خاوەن چەندین ئەنجام و دەستكەوتی مەزنە  وادەی وازهێنانی یەكجاری خۆی لەیاریكردن راگەیاند.
  بریارە مانگی داهاتوو یەكەم پاڵەوانێتیی مەزنی تێنسی سەرزەوی جیهان لەئوسترالیا دەستپێبكات و ڤۆزنیاكی-ش بریاریداوە لەو پاڵەوانێتییە بەشدار بێت و دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانیش  ئەو كچە یاریزانە كۆتایی بەژیانی یاریكردنی دەهێنێت و بەیەكجاری ماڵئاوایی لەیاریگاكان دەكات  كە ساڵی رابردوو توانی نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە دەستەبەر بكات و بووە یەكەم كچە یاریزان لەمێژووی وڵاتەكەیدا نازناوێكی گراند سلام دەستەبەربكات.
  هەروەها یاریزانی ناوبراو ئاشكرایكردووە وازهێنانی لەیاریكردن پەیوەندی بە ئاست و توانای جەستەیەوە نییە  بەڵكو بۆ ژیانی تایبەتی خۆیەتی و دەیەوێت لەگەڵ دیڤید لی هاوسەری كە یاریزانی یاریی باسكەیە كات بەسەر بەرێت  هەروەها وتیشی : توانیم هەموو ئەو ئەنجام و دەستكەوت و شتانەی خەون بوون لەلام بەدەستیان بهێنم  بۆیە زۆر شت هەیە لەدەرەوەی یاریگاكان هەوڵی بەدیهێنانی دەدەم،  كارۆلین ڤۆزنیاكی لەژیانی یاریكردنیدا لەپاڵەوانێتییەكانی تێنسی سەرزەوی توانیویەتی 30 نازناو دەستەبەر بكات
 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە