کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باشترین فیلم و زنجیرەی تەلەفیزیۆنی بۆ ساڵی 2019 لەئەمریكا دیاریكران

.

10:19 PM - 06/12/2019

 پەیمانگەی ئەمریكایی بۆ سینەما خەڵاتەكانی ئەی ئێف ئای بۆ ساڵی 2019 بۆ باشترین 10 فیلمی سینەمایی و زنجیرە تەلەفیزیۆنیەكان دیاریكردوەو بۆ ئەو مەبەستەش هەریەك لەزنجیرەی تەلەفیزیۆنی (چێرنۆبڵ، زە كراون،فۆس- ڤێردۆن،گەیم ئۆف سرۆس،پۆس،سیكسێشن،ئەنبیڵیڤەیبڵ،ڤییپ و واچ مێن و  وێن زەی سی ئەس) وەك باشترین زنجیرەی تەلەفیزیۆنی دیاریكراون و هەروەها فیلمەكانی ( زە ئایرشمان،جۆكەر،پێرسایت، وانس یو پۆن ئە تاین ئین هۆلیوود و فیلمی 1917 و فیلمی  زە فێرویڵ و جوجو رەبەت،نایڤس ئاوت،لیتڵ ویمن و مێریج ستۆری) وەك باشترین فیلمی ئەمساڵ دەستنیشانكراون.
هاوكات سەرجەم فیلمە كاندید كراوەكان وەك دەستكەوتێكی رۆشنبیری و هونەری لەبواری سینەمادا هەژماریان بۆ كراوەو  لیژنەی دادوەریش بۆ دیاریكردنی كارە هونەریەكان ژمارەك لەهونەرمەندانی ناوداری لەخۆگرتوە لەوانە (جۆن ئامۆس و لیزلی لینكا گلاتەری دەرهێنەرو كالی خوری نووسەرو دیلروی لیندۆی ئەكتەرو بیتی تۆماسی دەرهێنەر).
بەخشینی خەڵاتی ئەی ئێف ئای لەساڵی 1973 ەوە دەست بەبەخشینی كراوە وەك رێزلێنانێك لەو كەسانەی كە برەو بەكلتووری هونەری سینەمای ئەمریكی دەدەن و یەكەمجاریش ئەم خەڵاتە لە31ی مارسی 1973  بەخشرایە جۆن فۆردی دەرهێنەر و لەو ئاهەنگەشدا ریچارد نیكسۆنی سەرۆكی ئەو دەمەی ئەمریكا ئامادە بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە