کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەسوكاری شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستییەكەی كوڵەجۆ بەسەردەكرێنەوە

.

09:54 PM - 06/12/2019

لە میانەی بەسەركردنەوەی گەرمیاندا هەریەك  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم و مەحمود سەنگاوی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێرو مستەفا چاورەش لێپرسراوی هێزەكانی حەفتا و لیوا مەردان چاوشین لێپرسراوی میحوەری قەرەتەپە و لیوا مەریوان فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەو پلەدارانی هێزەكانی پێشمەرگە، لە هەریەك لە قەزای كفری وناحیەی رزگاری و قەزای كەلار و قەزای دەربەندیخان سەردانی ئەو ماڵە شاهیدانەی  پێشمەرگە و ئاسایشیان كرد كە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعشدا شەهید بوون و پرسە و سەرەخۆشی خۆیانیان گەیاندە خانەوادەو بنەماڵە و كەسوكاریان و رایانگەیاند ئەوان درێژەپێدەری خەباتی رۆڵەكانیان دەبن بۆ پاراستنی كوردستان و لە ناو بردنی تیرۆستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە