کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی ئەركی چارەسەركردنی خێزانەكەی هەڵەبجە دەگرێتە ئەستۆ

.

07:59 PM - 06/12/2019

 قوباد تاڵەبانی ئەركی چارەسەركردنی ئەو خێزانەی لە ئێران جەستەیان سوتێنرا دەگرێتە ئەستۆو لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراقیش لە تاران سەرقاڵی دروستكردنەوەی بەڵگەنامەو دۆكۆمێنیت بۆ خێزانە بۆ گەڕانەوەیا بۆ هەرێمی كوردستان.
دوای ئەوەی خێزانێكی هەڵەبجەیی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی دەچنە كۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایە باندێكی سێ‌ كەسییەوە جەستەیان دەسوتێندرێت، نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەسەر راسپاردەو داوای قوباد تاڵەبانی بەدەم كەیسەكەوە دەچن و ئامادەیی تەواو بۆ خێزانەكە دەردەبڕن بەوەی لە ئێران بمێننەوەو چارەسەری پزیشكیان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێی ئێران بۆ بكرێت، یان بگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەكان چارەسەریان بۆبكرێت.
عەتا محمەد لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە گەلی كوردستانی راگەیاند: لەگەڵ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە تاران و باڵیۆزخانەی عیراق لە تاران لەسەر خەتن بۆ دروستكردنی دۆكۆمێنت و بەڵگەنامە بۆ خێزانەكە بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان بە وپێەی پاسپۆرتەكانیان دزراوە، ووتیشی: مامۆستا نازم نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران سبەینێ‌ سەردانی شاری ورمێ‌ دەكات و خێزانەكە بەسەردەكاتەوە.  عەتا محمەد ئەوەشی بە گەلی كوردستان راگەیاند: وەك نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كونسوڵخانەی ئێران لە شاری سلێمانی بەهەمان شێوە لەسەر خەتن بۆئەوەی تۆمەتباران بە سزایی یاسایی بگەیەندرێن كە ئێستا دەستگیركراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە