کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەوانەی جەستەی خێزانە هەڵەبجەییەكەیان سوتاند دەستگیركران

.

07:39 PM - 06/12/2019

 ئەو باندە سێ كەسییەی لەوڵاتی ئێران ئاگریان لەجەستەی خێزانێكی هەڵەبجەیی بەردا دەستگیركران.
لەچەند رۆژی رابردوودا هێمن باقی كە دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ چیای خێزانی بەهاوڕێیەتی خەسوی سەردانی وڵاتی ئێرانیان كردن، لەنزیك شاری ورمێ لەلایەن سێ كەسەوە كە لەرێگادا هاوڕێیان بوون دوای بێهۆشكردنیان جەستەی هێمن و خێزانەكەیان سوتاندوەو خەسوی هێمنیشیان داوەتە بەرچەقۆ.
دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە رووداوەكە، دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەو بەپێی زانیارییەكان چیا لەسەدا 90 جەستەی سوتاوە هێمنیش  لەسەدا 40 جەستەی سوتاوەو لەنەخۆشخانەیەكی شاری ورمێ لەژێر چاودێری پزیشكی وردان، هاوكات چارەسەری پزیشكیش بۆ دایكی چیا دەكرێت. موحسین باقی برای هێمن لەبارەی تەندروستی براو خێزانەكەی بە پیوكەی میدیای راگەیاند: تەندروستی هێن و خەسوی تاڕادەیەك باشە، بەڵام بەهۆی زۆری سوتاوییەكەوە تەندروستی چیای براژنی خراپە. لەبارەی دەستگیركردنی تاوانبارەكانیشەوە، رایگەیاند: ئاگاداركراونەتەوە كە دوێنی لەشاری نەغەدە گروپە تاوانكارەكە كە لە دوو پیاو ژنێك پێكهاتوون دەستگیركراون و خەسوری هێمنی برام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بانگهێشتكراوە بۆ ناسینەوەی گروپەكەو دوای بینینیان هەمان ئەو كەسانە بووە كە تاوانەكەیان ئەنجامداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە