.
07:38 PM - 06/12/2019
دوای پەلامارەكانی تیرۆرستانی داعش بۆ سنوری ناحیەی كوڵەجۆ و گوندەكانی رۆژئاوای خانەقین، هێزی پیشمەرگە ژمارەی هیزەكانی لەهەر دوو ناچەكە زیاتر دەكات و ژمارەیەك خاڵی چاودێری نوێش دادەنێت.
پێشتریش لیوای 16جوڵەی بەبەشێك لەهێزەكانی كرد بەئاراستەی ناحیەی كوڵەجۆو بەشێك لەگوندەكانی رۆژئاوای خانەقین، سەرلەئیوارەی هەینی-یش هەر دوو لیوای 16 و لیوای پێنج یەكەمین گەڕان و پشكنیان بەهاوبەشی ئاسایشی گەرمیان ئەنجامدا.
لای خۆشییەوە عەمید كەمال مەحمود فەرماندەی لیوای پێنجی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند : هێزی پێشمەرگە دەستی بەخۆ ڕیكخستنەوە كردووە و ژمارەیەك خاڵی چاودێریشیان زیادكردووە .
N1pArXxXXvY
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە