.
04:11 PM - 06/12/2019
له دوێنێوه له‌چه‌ند سایت و پێگه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی ناڕه‌واو ناجۆر ده‌كرێته سه‌ر كه‌سێتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان،و پۆستێكی درووستكراوی هه‌ژمارێكی نافه‌رمی له ئینستاگرام كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌و ئامرازی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه، كه هه‌ركه‌س له نزیكه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان بناسێت له‌وه تێده‌گات كه ئه‌مجۆره وتانه دووره له ئاكارو بیركردنه‌وه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه، ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین ئامرازه‌كانی پشت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ندی به نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی پڕۆژه یاسای چاكسازی-ه‌وه هه‌یه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكات په‌یوه‌ندیداریشه به نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، .
لێره‌وه به هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان خاوه‌نی دوو پێگه‌ی فه‌رمییه له تۆڕه‌كانی "تویته‌رو فه‌یسبووك" كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هاوكات به مافی ره‌وای خۆمانی ده‌زانین له‌مه‌ودوا رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و سایت و پێگانەی سۆشیاڵ میدیا بگرینەبەر..
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
٦-١٢-٢٠١٩
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە