کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیلادلفیا بەرامبەر واشنتۆن دۆڕا

.

11:36 AM - 06/12/2019

ركابەرییەكانی جەولەی 22ی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا درێژەی هەیەو تیپی فیلادلفیا سێڤنتی سیكسەرز دوای چوار سەركەوتن دووچاری شكست هات، یارییەكی ئەو جەولەیە لەنێوان هەردوو تیپی واشنتۆن ویزاردز و فیلادلفیا سێڤنتی كرا، یاریزانانی فیلادلفیا لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و چارەكی یەكەمیان 33 بە 25 خاڵ بەسودی خۆیان تەواو كرد، لەچارەكی دووەم یاریزانانی واشنتۆن ئاستی یارییەكەیان بەسودی خۆیان گۆری و ئەو چارەكەیان بەجیاوازیەكی زۆر 40 بە 22 خاڵ لەبەرژوەندی خۆیان تەواو كرد، یارییەكە لەچارەكی سێیەم ئاستێكی بەرزی بەخۆیەوە بینی و ئەو چارەكەش بەیەكسانبوون و بە 26 خاڵ بۆ هەرلایەك تەواو بوو، سەرەرای ئەوەی لەچارەكی چوارەم تیپی فیلادلفیا بەئاستێكی بەرزتر دەركەوت و توانی ئەو چارەكە 32 بە 28 خاڵ لەبەرژوەندی خۆی تەواو بكات، بەلام لەكۆتایدا تیپی واشنتۆن ویزاردز یارییەكەی بەئەنجامی 119 خاڵ بەرامبەر 113 خاڵ بردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە