کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیویۆرك دووچاری هەشتەم شكست هات لەئێن بی ئەی

.

11:35 AM - 06/12/2019

تیپی نیویۆرك نیكس دووچاری هەشتەم شكستی لەسەریەك هات لەخولی باسكەی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا، ئەمەش دوای ئەوەی لەهۆڵی مادیسۆن سكواری گاردین رووبەڕووی تیپی دنڤەر ناگێتس بووەوە، یاریزانانی دنڤەر لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و چارەكی یەكەمیان 27 بە 33 خاڵ لەبەرژوەندی خۆیان تەواو كرد، لەچارەكی دووەمیش بەهەمان شێوە درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیانداو 34 بە 18 خاڵ سەركەوتوو بوون، یاریزانانی نیویۆرك لەچارەكی سێیەم ئاستیان تارادەیەك باشتر دەركەوت و هەوڵی تۆماركردنی زۆرترین خاڵیان دەدا، بەڵام ئەو چارەكەشیان 30 بە 31 خاڵ دۆڕاند، لەچارەكی چوارەمیش یاریزانانی دنڤەر درێژەیان بەئاستە بەرزەكەیانداو توانیان 31 خاڵ بەرامبەر 17 خاڵ تۆماربكەن، لەكۆتایدا تیپی دنڤەر ناگێتس دوای دوو شكستی لەسەریەك بردنەوەیەكی تۆماركردو ئەو یارییەی بەئەنجامی 129 خاڵ بەرامبەر 92 خاڵ لەبەرژوەندی خۆی تەواو كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە