کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سعودیە گەیشتە یاری كۆتایی

.

11:32 AM - 06/12/2019

هەڵبژاردەی سعودیە بردنەوەیەكی گرنگی لە24مین جامی وڵاتانی كەنداو تۆماركردو دووەم بلیتی گەیشتنە یاریی كۆتایی بەدەستهێنا، لەمیانی دووەم یاریی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا هەڵبژاردەی سعودیە لەیاریگای باشوور رووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەڕی رێكخەر بووەوە، یاریزانانی ئەو هەڵبژاردەیە لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدەقیقەی 28 عەبدوڵڵا حەمدان گۆڵێكی بۆ تۆماركردن، لەدوای ئەو گۆڵە یارییەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆیەوە بینی و یاریزانانی قەتەڕ بەپاڵپشتی یاریگاو هاندەرانیان هەوڵی گۆرینی ئاست و ئەنجامی یارییەكەیان دەدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون، ئەنجامەكەش تا دوا فیكەی ناوبژیوان هەروەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات، لەكۆتایدا هەڵبژاردەی سعودیە یارییەكەی بەو تاكە گۆڵە بردەوەو گەیشتە یاریی كۆتایی، كە لەو بەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرەین یاریی دەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە