کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بە بەحرەین دۆڕاو ماڵئاوایی لە جامی كەنداو كرد

.

11:31 AM - 06/12/2019

یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی كەنداو كە ركابەرییەكانی لە ووڵاتی قەتەر بەرێوەدەچێت دەستپێكرد و لە یەكەم یاری ئەو قۆناغەدا هەڵبژاردەی عیراق رووبەرووی هەڵبژاردەی بەحرەین بۆوە   لە دوای تەنها 6دەقیقە موهەنەد عەلی بەربەستی یەكسانبوونی شكاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ عیراق تۆماركرد   بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 14عەبدوڵا هەزاع گۆڵێكی بۆ بەحرەین تۆماركرد و ئەنجامەكەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا   دواتر و لە دەقیقەی 18ئیبراهیم بایش گۆڵێكی تری بۆ عیراق تۆماركرد و جارێكی تر بە گۆڵێك پێشی خستن   بەڵام پێش تەواوبوونی گێمی یەكەم محەمەد جاسم گۆڵێكی تری بۆ بەحرەین تۆماركرد  و ئەو گێمەی بەیەكسانبوون تەواوكرد   لە گێمی سەرەڕای هەوڵی زۆری هەردوو هەڵبژاردە بەڵام تۆڕی گۆڵەكان نەهەژێنراو سەرەنجام یاریەكە لە كاتی یاساییدابەیەكسانبوون تەواوبوو   هەردوو هەڵبژاردە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەنجامەكە پەنایان بردە بەر دوو گێمی زیادكراو و لەو دووگێمەشدا هیچ لایەكیان گۆڵی تۆمارنەكرد   بۆیە لەكۆتاییدا پەنایان بردە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان و تیادا بەحرەین بە پێنج لێدان بەرامبەربە سێ لێدان بردنەوەی تۆماركرد و بۆ یاری كۆتایی سەركەوت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە