کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رزگار عەلی لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان و سەرۆكی لیژنەكانی كۆنفرانس كۆبۆوە

.

09:09 PM - 05/12/2019

ڕزگار علی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان و سەرۆكی لیژنەی بەڕێوەبردنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان كۆبۆوە،لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لەوتەیەكدا بەووردی باسی لەو پرەنسیپ وڕێسا و ڕێنمایانە كرد كە ئامادەكراوە و پێویستە لە كاتی پرۆسەی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان جێ بەجێ بكرێت, داواشیكرد سەرۆكی لیژنەكان و لیژنەكانی بەڕێوەبردنی كۆنفرانسەكان ئەركەكانیان زۆر ‌بەوردی ئەنجام بدەن تا پرۆسەكە وەك كۆنفرانسی كۆمیتە و مەكتەبەكان سەركەوتوو بێت , چونكە ئەم پرۆسەیە دوا قۆناغی پرۆسەكانە و سەركەوتنی ئەم قۆناغە تەواوكاری پرۆسەكانی ترە و دەبێتە هەوێنی بەستن و سەرخستنی كۆنگرە ، لە درێژەی وتەكانیدا رزگار عەلی دەستخۆشی لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەند و سەرجەم مەكتەب و دەزگاكانی یەكێتی كرد , كە هاوكار و پشتیوانی دەزگای هەڵبژاردن بوون لە سەركەوتنی كۆنفرانسەكان بە تایبەتیش مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتی كە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینن لە سەرخستنی تەواوی پرۆسەكان بەدابینكردنی پێداویستییە دارایی و ئیدارییەكان , دواتر هەڤاڵانی ئامادەی كۆبوونەوەكە بە سەرنج و پێشنیارەكانیان بەشداری كۆبوونەوەكەیان كرد, جێی باسە بڕیارە ڕۆژی 9ی ئەم مانگە كۆنفرانسی تەواوی مەڵبەندەكانی ڕێكخستن لە یەك كاتدا ئەنجامبدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە