کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە داوای پاراستنی گەشتیارانی كورد لە ئێران دەكات

.

09:07 PM - 05/12/2019

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی كۆنسوڵخانەی ئێرانی لە سلێمانی كردووە , داوا دەكات لێپرسراوانی ئێران بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو رووداوە بكەن كە دژی خێزانێكی شاری هەڵەبجە ئەنجامدراوە لە كاتی سەردانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران, پارێزگاری هەڵەبجە لە نوسراوەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە ئەو خێزانە كە بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی روویان لە ئێران كردبوو لەلایەن باندێكەوە دزییان لێكراوە و دواتر هەوڵی كوشتن و سوتاندنیان دراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەكی شاری ورمییە چارەسەر وەردەگرن , پارێزگاری هەڵەبجە داواشدەكات لێپرسراوانی ئێران رێگاچارەی گونجاو بۆ دۆزینەوە و سزادانی تاوانبارانی ئەو رووداوە بدەن و هەوڵی تەواویش بدەن بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو رووداوانە و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە