کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

"پەیامێك لە سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە"

.

04:48 PM - 05/12/2019

سەبارەت بە كۆنفرەنسی مەڵبەندەكان و بەستنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە (5/12/2019) كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دا بڕیاردرا كە رۆژی دوو شەممە (9/12/2019) كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بكرێت و ڕۆژی (21/12/2019) بكرێتە رۆژی بەستنی كۆنگرەی چوارهەم، كە ئەم دوو رۆژە لای تەواوی یەكێتییەكان كاریگەری وگرنگی خۆی هەیە دەبێتە دوو رۆژی مێژویی بۆ سەروەریەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ئەمەش دەبێتە تەواوكاری كۆنفرانسەكانی(كۆمیتەكان و مەكتەبەكان) كە پێشتر بە هیمەتی هەڤاڵانی لیژنەی باڵاو هەڤاڵانی تری دەزگاكان و مەڵبەندەكانی  یەكێتی توانراوە كە قۆناغی یەكەم و دووەم سەركەوتوو بێت و ببێتە كەرنەڤاڵێكی گەورە بۆیەكێتیەكان، كە جاڕێكی كە جۆش و خرۆش و زۆری بەخشیوە بە هەڤاڵان تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی، بۆیە جێگای خۆیەتی دەستخۆشی لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكەین بۆ بڕیاردان لەو دوو ڕۆژە چارەنوسسازانە كە یەكێتی پێدەنێتە قۆناغێكی نوێ ی خەبات و كە كۆنگرەی نوێكردنەوە و بەردەوامی دەبێت لەسەر ڕێبازی (مامی گەورە) هەوەرها پیرۆزبایی لە تەواوی هەڤاڵانی یەكێتیەكەمان دەكەین وە دڵنیاشتان دەكەین كە بەگیانێكی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیەوە كاردەكەین لە پێناو سەرخستنی چوارهەمین كۆنگرە، وە داوا لە هەڤڵانی مەڵبەندەكانیش دەكەین وەك چۆن هەمیشە پشتیوانمان بوون لەسەرخستنی كارەكانمان ئاواش بە گیانێكی هەستكردن بەبەرپرسیاریەوە كار بكەن بۆ سەرخستنی كۆنفرانسەكانی مەڵبەندەكان، چونكە دەبێت هەوێنی سەرخستنی چوارەمین كۆنگرە، ئامانجە گەورەكە سەرخستن و سەركەوتنی چوارەمین كۆنگرەیە بۆ بەهێزكردنی یەكێتیەكەمان تا بتوانین لە ڕێگەی یەكێتیەوە ئارامی و ئاسوودەیی و سەرفرازی بۆ گەلەكەمان دەستەبەر بكەین وە دڵنیاشتان دەكەین كە میكانیزم و شێوازی بەستنی چوارهەمین كۆنگرە بەشێوازێكی سەردەمیانە كارە هونەری و لۆجستی و تەكنیكیەكانی بەڕێوە دەچێت.

بەهیوای سەركەوتن بۆ هەمووان
                                    ڕزگار عەلی
سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە