کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی دەستیپێكرد

.

02:56 PM - 05/12/2019

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی لە شاری سلێمانی كۆبۆوە و لەكۆبوونەوەكەدا دوایین هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پرس و پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە تاووتوێ كرا.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند  ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا رۆژی دوو شەممە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان ئەنجامبدرێت و رۆژی 21ی ئەم مانگەش یەكێتی چوارەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت.

EZPqRrhy-Io

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە