کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وردەكاریی رێككەوتنی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی ئاشكرا كرا

.

11:49 AM - 05/12/2019

وەفدی هەرێم بۆ بەغدا وردەكاریی رێككەوتنی هەرێم و حكومەتی ناوەندی لەسەر مووچە و بودجە خستەڕوو ، لەو بارەیەوە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند وەفدەكەی هەرێم لەسەر سێ بابەتی سەرەكی گفتوگۆیان لەگەڵ بەغدا كردووە كە ئەوانیش نەوت، دارایی و قەرزەكانی كوردستان بوون ، وتیشی: توانییان رێككەوتن لەسەر نەوت بكەن و بڕیاریانداوە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل تەسلیمی سۆمۆ بكەن و داهاتەكەی دەچێتە ناو داهاتی عیراقەوە ، ئەوەش خستەڕوو كە لەسەر بودجەی هەرێم رێككەوتوون ، بەشێك لە مافە داراییەكانی هەرێم وەردەگیرێتەوە.

 

9DSJiVcUM6w

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە