کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی میسی نوێبكاتەوە

.

11:42 AM - 05/12/2019

 كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی متمانەی بەوە هەیە گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەم و براوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵ لەدوای ساڵی 2021وە درێژبكاتەوە  لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد: جۆسیپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانە كەتەلۆنیەكە خودی خۆی پەیوەندی بە لیۆنێل میسی و كەسە نزیكەكانی كردووە لەپێناو گفتوگۆكردن لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كە ئەوەی ئێستای تا هاوینی ساڵی 2021 بەردەوامی هەیە و بڕگەیەكی تیا دانراوە كە رێگە بەرۆیشتنی ئەو ئەستێرەیەیە دەدات لەساڵی داهاتوو ئەگەر خۆی ئەوەی بوێت   رونیكردۆتەوە: كارگێڕی بلوگرانا گومانی لەوە نییە كە میسی دەیەوێت لەبەرشەلۆنە بمێنێتەوە كە لەتەمەنێكی مناڵیەوە لەریزەكانی یاری دەكات و لەگەڵیدا سەرجەم نازناوەكانی بەدەستهێنا لەئاستی ناوخۆ و ئەوروپا و جیهانیش   بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە لەگەڵ باوكی میسی دەستی بەگفتوگۆ كردووە تا پێشنیاری درێژكردنەوەی گرێبەستی كاپتنە تەمەن 32 ساڵەكەی بۆ بكات   جێی ئاماژەپێكردنەوە: لیۆنێل میسی لەدوای وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی وەك باشترین یاریزانی جیهان كە ئەوە شەشەم جاری بوو لەكاروانی یاریكردنی ئەوەی رونكردەوە دەیەوێت لەیاریكردن بەردەوام بێت تائەو كاتەی توانای هەبێت كە ئەوەش ئاماژەیەك بوو بۆ نزیك بونەوەی وادەی وازهێنانی لەیاریكردن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە