کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد پەنا بۆ راهێنەری ئینگلتەرا دەبات

.

11:41 AM - 05/12/2019

 یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بیر لەوە دەكاتەوە گاریس ساوسگێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بكاتە راهێنەر ئەگەر بریاری دورخستنەوەی ئۆلی جونارسۆڵشایەری نەرویجی بدەن لەكۆتایی ئەم وەرزە  كارگێڕی شەیتانە سورەكان زۆر سەرسامە بەو كارەی ساوسگێت لەگەڵ ئینگلتەرا ئەنجامی داوە دوای ئەوەی سەركردایەتی كرجن بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیالی روسیای2018 ئەمە جگە لە گەیشتنیان بۆ دوا یاریەكانی یۆرۆی2020 كە یەكێكن لەپاڵێوراوەكان بۆ بردنەوەی نازناوی ئەو پاڵەوانێتی یە  رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە: پێدەچێت سۆڵشایەر لەپۆستەكەی دوربخرێتەوە ئەگەر لەیاریەكەی بەرامبەر تۆتنهام هۆتسبێر و مانچستەرسیتی روبەروی شكست ببنەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو راهێنەرە نەرویجیە روبەروی رەخنەی زۆر بۆتەوە لەلایەن هاندەرانەوە   جێی باسە جگە لەساوسگێت ماوریسیۆ پۆچیتینۆ یەكێكی ترە لەو ناوانەی باس دەكرێت بۆ راهێنەرایەتی مان یونایتد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە