کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆچیتینۆ باس لەهەنگاوی داهاتوی دەكات

.

11:38 AM - 05/12/2019

 ماوریسیۆپۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشوی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی ئاشكرای كرد ئامادەیە گوێ لەو پرۆژانە بگرێت كە ئاراستەی دەكرێن   لەئێستادا ئەو راهێنەرەتەمەن 47 ساڵە گەراوەتەوە بۆ وڵاتی ئەرجەنتین بۆ وەرگرتنی پشوو   پۆچیتینۆ وتی: باشترین بریار گەرانەوەم بوو بۆ ئەرجەنتین و كوژانەوەی مۆبایلەكەم تا سەرقاڵ نەبم بەتۆرەكۆمەڵایەتیەكان و چێژ لەپشووەكەم وەربگرم   ئاشكراشی كرد لەگەڵ گەرانەوەی بۆ ئەوروپا و گەرانەوەی بۆ لەندەن زۆر چاوەرێ ناكات و ئامادەیە گوێ لەپرۆژەكانی داهاتوو بگرێت   پۆچتینیۆ دڵخۆشی زۆری نیشاندا بەوەی دوای ماوەیەكی زۆر بەیانەكەی پێشوی شاد بۆتەوە بەتایبەت لەبەرامبەر رێزی هاندەرانی یانەی نیوڵز ئۆڵد بۆیز و هیوای خواست یاریەكی جوان ببینێت   ماوریسیۆ پۆچیتینۆ دوای بەشەر بردنی 5 ساڵ نیو لەراهێنەرایەتی تۆتنهام لەپۆستەكەی دورخرایەوە و لەجێگای ئەو خۆسێ مۆرینهۆ كرایە راهێنەر و لەگەڵ یانەكەی هەرچەندە نازناوی بەدەست نەهێنا بەڵام ركابەرێكی بەهێز بوو لەئاستی پریمەرلیگ و چامپیۆنس لیگ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە