کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد یەكەم شكستی بەتۆتنهامی مۆرینهۆ هێنا

.

11:37 AM - 05/12/2019

 لەیاریەكی تری هەفتەی 15ی پریمەرلیگ یانەی مانچستەریونایتد یاری لوتكەی یاریگای ئۆڵدترافۆردی بە2 گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك لەتۆتنهام هۆتسبێر بردەوە و یەكەم شكستی روبەروی خۆسێ مۆرینهۆی پورتوگالی كردەوە لەگەڵ یانە نوێیەكەی   مان یونایبتد بەبەهێزی دەستی بەیاری كرد و لەدوای 6 دەقیقە یاریكردن ماركۆس راشفۆرد بەشوتێكی بەهێز تۆڕی گۆڵی سپێرزی هەژاند و یانەكەی بەگۆڵێك پێش خست   دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی تۆتنهام خۆیان رێكخستەوە و هەوڵەكانیان بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە چڕ كردەوە تا لەدەقیقەی 39 دیلی ئالی توانی تۆڕی گۆڵی دی خیا بهەژێنێت و گۆڵی یەكسان كردنەوە تۆمار بكاتەوە كە بۆ دروستی گۆڵەكە ناوبژیوان پەنای بۆ تەكنەلۆژیای ڤار برد و گێمی یەكەم بەگۆڵێك بۆ هەردو یانە كۆتایی هات  لەگێمی دووەمدا مان یونایتد جارێكی تر باڵادەستی بۆ گەرایەوە و ماركۆس راشفۆرد لەناو ناوچەی سزای تۆتنهام و لەلایەن سیسۆكۆ لێی درا و ناوبژیوان لێدانی پەناڵتی بۆ ئەژمار كردن و راشفۆرد سەركەوتووانە گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی پێ تۆمار كرد   هەرچەندە تیپەكەی خۆسێ مۆرینۆ هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە بەڵام سەركەوتونەبوون و سەرەنجام یاریەكە بە2 گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بەسودی مانچستەریونایتد كۆتایی هات و خاڵەكانی كردە 21خاڵ بۆ پلەی شەشەم سەركەوت  بەڵام تۆتنهام بە20 خاڵ لەپلەی هەشتەم دەبینرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە