کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەئەنجامی هێرشەكەی داعش لەگەرمیان سێ پێشمەرگە شەهیدبوون

.

11:30 - 05/12/2019

 شەوی رابردوو جارێكی تر چەكدارانی گرووپی تیرۆرستی داعش لەسنووری خانەقین هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بەرپەرچیاندانەوە و تێكیان شكاند و سێ پێشمەرگەش شەهیدبوون و دوانی تریش برینداربوون.
چەكدارەكان درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لەگوندی دەكەی سەرچەمی سەربەقەزای خانەقین هێرشیان كردۆتە سەر لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەپێی زانیاریی فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان چەكدارەكان سەرەتا بەهاوەن سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەیان بۆردوومانكردووە، بەڵام دواتر پێشمەرگەی بەرپەرچی هێرەشەكەیانداوەتەوە و دوای چەند سەعاتێك شەڕكردن چەكدارەكان پاشەكشەیان كردووە و هەڵاتوون، لەو هێرشەدا سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوانی تریش برینداربوون و بۆ چارەسەری سەرەتای گواستراونەتەوە نەخۆشخانەكانی كەلار ، لەدوای بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەش ، هێزی پێشمەرگە هەڵمەتی كێوماڵكردنی لەسنوورەكە دەستپێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە