کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راگەیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

.

08:11 AM - 05/12/2019

بەداخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان) هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه‌.
خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.
لێرەوە، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاترو چڕتربکەنەوە. بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە