کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی لایەنگرانی كۆنگرەی چوارەم بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی

.

08:45 PM - 04/12/2019

بەڕێز/ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە
بەڕێزتان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٥ / ١٢ /٢٠١٩ لەبەردەم دووڕیانێکی چارەنوسسازی ھەستیاردان، ھەربۆیە بڕیارتان بۆ ئەنجامدانی ( کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و کۆنگرە ) لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داھاتودا، زەمینەی ڕەواندنەوەی دوو دڵی و پەشێوی لەلای سەرجەم کادیران و جەماوەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان دروستدەکات.
پێچەوانەی ئەم ھەنگاوە، ھەر ھەرنگاوێکی تر بۆ بەلاڕێدابردن و دواخستنی پڕۆسەکە، قبوڵکراونیەو کاردانەوەی توندی ( ڕێکخراوەیی، مانگرتن ، خۆپیشاندان ...) لێ دەکەوێتەوە کە ئەنجامەکەی دەبێ ئێوە لە ئەستۆێ بگرن.
بۆیە دەست بخەنە سەر ویژدانتان و بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرە بدەن لە ١٠ ڕۆژی داھاتوودا و ڕووی خۆتان لەبەردەم کێلی شەھیداندا سور و گەش بکەن.

بەرەو کۆنگرە.

لایەنگرانی کۆنگرەی چوارەم
٤ /١٢ / ٢٠١٩

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە