کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبۆردی گەنجانی یەكێتیی ـەوە بۆ كۆبوونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتی ی.ن.ك

.

08:13 PM - 04/12/2019

لەبۆردی گەنجانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان"ـەوە
بۆ بەڕێز/ كۆبوونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتی" ی.ن.ك ".

سڵاوی كارو خەبات.
  داوا دەكەین ڕژی 5 / 12 / 2019 كۆبوونەوەكەتان" كۆبوونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بكەنە دوا وێستگەی بڕیارو دوا كۆبوونەوەی كۆمیتەكەتان بەر لەئەنجامدانی چوارەم كۆنگرەی یەكێتییەكەمان.

بۆردی گەنجانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێداگری جیددی و حەددی دەكات، ئەنجامدانی كۆنگرە لەماوەی دوهەفتەی دادێ‌ بكرێتە نوێترین داستانی هەستاندنەوەو نوێبوونەوەو بوونیادنانەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داواكارین هیچ پاساوێك هەنگاوەكانی كۆنگرە لاِڕێ‌ نەكاو پتر دوای نەخات، ویژدانتان بدەن لەمەحەك، سازشكاری جیتر دادی یەكێتیی و ئێوەی بەڕێزانیش نادات، جەماوەری یەكێتیی و تەواوی یەكێتییەكان لەزیاتر خۆتان نیگەران و توڕە تر مەكەن، بەشێكی دیار لەناجێری و نا هەوسەنگی دۆخە ناوخۆی و ناوچەیی و عیراقییەكە، پەیوەندی بەناجێری و نا هاوسەنگی یەكێتییەوە هەیە، چیتر بەبرو بیانوی لابەلا دواخستنی كۆنگرەكەی پاساو مەدەن، بەپێچەوانەوە جگە لەوەی شكۆی خۆتان دەخەنە ژێر پرسیاری زۆر جیددیەوە، دەرئەنجامی كاردانەوەكانیش دەبێت لەئەستۆ بگرن.

لەگەڵ رێزدا.


بەرەو كۆنگرە،
بەرەو بونیادنانەوەی یەكێتیی.  

بۆردی گەنجانی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
4 / 12 / 2019

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە