.
08:11 PM - 04/12/2019
پەیامێك
لەكۆمەڵەی زیندانییە سیاسیەكانی كوردستان"ـەوە
بۆ بەڕێز/ كۆبوونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتی "ی.ن.ك" لە(5 / 12 )دا.
سڵاوتان لێبێت.
كۆنگرە حەتمییەو، هەنگاوی یەكەمی پڕشنگ و پریشكدارە، كات كاتێنە پێكردن بەكۆنگرە، یاری كردنە بەگیانبازی شەهیدان و تێكۆشەران و قوربانیان و سەروەرییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سازش كردنتان زۆر مەترسیدارەو، شكۆی هەمووانتان دەخاتە ژێر پرسیاری زۆر جیددیەوە، داواتان لێدەكەین:
لەكەمترین ماوەو هەر لەم مانگەدا، دوا وادەی ئەنجامدانی كۆنگرە دیاری بكەن، هەمووانمان وزەو هێزو ئیرادەی خۆڕاگری و بەرەنگاری لە"یەكێتیی"ـیەوە فێر بووین، چیتر ئەم حزبە بێئیرادە مەكەن. بەپێچەوانەوە تەواوی هەوڵە ڕێكخراوەییەكانمان لەكۆمەڵەكەمانەوە "كۆمەڵەی زیندانییە سیاسیەكانی كوردستان"، مەیدانی تەرخان دەكەین، خۆپیشاندن و مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنین، دەبینە بەشێك لەچالاكیە جیاوازەكانی تری هاوهەڵوێستەكانمان لەناو پێكهاتە ئۆرگانیكییە حزبییەكەنماندا.
هەر بۆ ئەم مەبەستە داوا لەتەواوی ڕێكخراوەكان و تەواوی هاوهەڵوێستەكانمان دەكەین، بكەونە خۆ، سەردەمی بڕو بیانووەكان كۆتایی هاتووەو، واجبمانە لەڕێگەی ئەنجامدانی هەرچی زەوەوەی چوارەم كۆنگرەی یەكێتییەكەمانەوە، ئەم واقیعە تاڵە حزبیە ڕابماڵین و لەجێگەیدا نوێبوونەوەو بوژانەوەو بونیادنانەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەین بەجێگرەوە.
بەرەو كۆنگرە،
بەرەو بونیادنانەوەی یەكێتیی.
كۆمەڵەی
زیندانییە سیاسیەكانی كوردستان
4 / 12 / 2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە