کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە شایستە داراییەكانی هەرێم كردەوە

.

07:08 PM - 04/12/2019


ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە دابینكردنی ماف‌و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە‌و وەفدە حكومیەكەشی ڕاسپارد بەردەوامبێت لە هەوڵەكانی تاوەكو ئەو رێككەوتنەی كراوە لە پەرلەمانی عیراقیش پەسەند بكرێت.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆك‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوەوە‌و تیایدا دوایین دەرئەنجامی گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی فیدراڵی تایبەت بە پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 لەلایەن وەفدی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا خرایەروو.
ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە وەفدەكە، جەختی لە داكۆكیكردنی ماف‌و شایستە داراییە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە، هەروەها وەفدەكەی راسپارد كە بەردەوام بێت لە هەوڵەكانی تاوەكو ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ كراوە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند بكرێت، لە رێگەی هەماهەنگیكردن لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانیەكان‌و فراكسیۆنەكانی دیكە، بەجۆرێك كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەرێم‌و عێراق لە بەرچاو بگیرێت.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی كارەبا كرا‌و بڕیاریشدرا هەموو هەوڵێك بۆ باشتركردنی سەعاتەكانی پێدانی كارەبا بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوانی پڕۆژی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكات بە جۆرێك لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە