.
06:29 PM - 04/12/2019
ئەنجومەنی ناوەندی راگەیەنراوێكی 7 خاڵی لەبارەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: دەبێ لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بكرێت كە هەموو ئامادەكارییەكانی بۆكراوەو دەبێت كۆنگرەش لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەك كۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت.
دەقی راگەیەنراوەكە:
كــــــەس و كــــــــاری ســـــــەربەرزی شـــــەهـــیدان
پێشــــمەرگــــەو فەرماندە قارەمانەكان
هەڤاڵان و جەماوەری (ی.ن.ك)
دوای بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەم و ئامادەكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئەنجامدانی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكانی یەكێتی بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ كەرنەڤاڵی ئەنجامدانی كۆنگرە، بۆیە هیچ پاساوێك نییە بۆ دواخستنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و سەرجەم كارە تەكنیكی و هونەری و لۆجستیەكان تەواوبووەو ئەنجومەنی ناوەندی لەسەر كۆی هەنگاوەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەش بەم شێوەی خوارەوە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپات دەكاتەوە:
1- دەبێ لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بكرێت كە هەموو ئامادەكارییەكانی بۆكراوە.
2- دەبێ كۆنگرە لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەك كۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت .
3- ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسكی شەخسی یان هەرهۆكارێكی دیكەی نامەشروع كۆنگرە بۆساڵی داهاتوو دوابخرێت ئەوا ئێمە وەك ئەنجومەنی ناوەندی بە هیچ شێوەیەك ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە و رێز لە ئیرادەی یەكێتیەكان دەگرین.
4- دەستخۆشی لە مەكتەبی هەڵبژاردنو لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەین كە بە شێوەیەكی دڵسۆزانەو سەركەوتوانە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ كردووە ، داوایان لێدەكەین بەردەوام بن لەسەر كارەكانی خۆیان.
5- ئەنجومەنی ناوەندی بەهەموو شێوەیەك گشت جۆرە لیستێكی داخراو رەت دەكاتەوەو لەگەڵ پرۆسەیەكی شەفاف و دیموكراسی داین .
6- ئەنجومەنی ناوەندی سوپاسی دڵسۆزی و پشودرێژی سەرجەم هەڤاڵان و ئۆرگانەكانی یەكێتی دەكات كە روو لە ئەنجومەنی ناوەندی دەكەن و داوای هەڵوێست و پشتگیریمان لێدەكەن.
7- بەووردی چاودێری بەڕێوەچوونی كۆبونەوەی سەركردایەتی (ی.ن.ك) دەكەین و هیوادارین بڕیارێكی بەرپرسیارانە بدەن لەم ساتە هەستیارو مێژووییەداو روحیانەتی سەرۆك (مام جەلال ) و سەرجەم شەهیدانی گەلەكەمان شاد بكەن
لەگەڵ رێزدا ......
ئــــــەنـــــجومـــەنی نــــــاوەنــــدی
(ی.ن.ك)
4/12/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە