کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: یەك ملیۆن ئاوارەی نەینەوا لە كوردستانن

.

12:21 PM - 04/12/2019

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، ئەمڕۆ كۆڕبەندی وەبەرهێنانی نەینەوا بە ئامادەبوونی كۆمپانیاكانی عیراق، هەرێمی كوردستان، وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا لە هەولێر دەستیپێكرد و تێیدا قوباد تاڵەبانی وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند كوردستان دەبێت دەروازەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا و لەئێستاشدا یەك ملیۆن ئاوارەی پارێزگای نەینەوا لە هەرێمی كوردستانن ، سەبارەت بە هەوڵەكانی چاكسازی لە هەرێم قوباد تاڵەبانی رایگەیاند هەرێمی كوردستان لەساڵی 2014 تا ئێستا بەهۆی شەڕی داعش و بڕینی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە ، قۆناغێكی سەختی بڕیوە و تەئكیدیشیكردەوە سەڕەڕای قەیرانەكان توانیویانە كە پرۆسەی چاكسازی بە تایبەتی لە تەندروستی و پەروەردە و كارەبا ئەنجام بدەن ،
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تەئكیدی كردەوە كە هەرێمی كوردستان هاوكار دەبێت بۆ بونیادنانەوەی نەینەوا و پێویستە حكومەتی ناوەندیش كاری زیاتر بۆ ئاوەدانكردنەوە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە