کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان بڵاوكردەوە

.

10:27 PM - 03/12/2019

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا بۆ رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كە بە هەر سێ‌ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە دەڵێت رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان یادیان دەخاتەوە هەمووان هاوبەشن لە ئەرك و ماف، هەروەها ئاگادارمان دەكاتەوە ئەركی حكومەتەكان لە نێویشیاندا حكومەتی هەرێم تێگەشتنە لە خواست و داواكاریی هەموو مرۆڤەكان, لە درێژەی پەیامەكەدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی كوردستان خەڵكانێكی بەهرەمەند و زیرەك و جەسورن، ئەگەر كۆمەڵگەش بۆ هەمووان دروست كرابێت دەبێت بۆ هەموولایەكیش وەك یەك بەردەست بێت چونكە كوردستان، كوردستانێكە بۆ هەمووان.

CY8CgEg11MI jevd9fvawSY EiGaWfONCOk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە