کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی حكومەت لەگەڵ وەفدی هەرێم بۆ بەغدا كۆبۆوە

.

04:57 PM - 03/12/2019

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەفدی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ كۆبوەوە‌و حكومەتی هەرێمیش هیوادارە ئەو رێكەوتنەی لەبارەی بودجەوە كراوە، وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەفدی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی تایبەت بەپرسی بودجەی 2020 كۆبوەوە‌و تیایدا سەرۆك‌و ئەندامانی وەفدەكە، وردەكاری ئەو رێككەوتنەیان خستەڕوو، كە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی بودجەوە ئەنجامیانداوە.
وەفدەكە ئاماژەی بەوەدا: كە حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتووەتە دەرئەنجامی كۆتایی لەسەر پڕۆژەی بودجەی 2020، ئەمەش یەكەمجارە حكومەتی هەرێم لە قۆناخی سەرەتایی ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی فیدراڵ بەشدار بێت.
هەروەها حكومەتی هەرێمی كوردستان، هیوادارە رێككەوتنەكە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت‌و داواش لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان‌و فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمانی عێراق دەكات، لە قۆناغی داهاتوودا كە پڕۆژەی بودجە دەچێتە پەرلەمان، هاوكار‌و پشتیوان بن لە چەسپاندن‌و پاراستنی ماف ‌و شایستە داراییە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە