کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێنجوێن ... زیاتر لە 17 دۆنم زەوی لە مین پاككراوە تەسلیمی خاوەناكانیان كرانەوە

.

04:39 PM - 03/12/2019

لەسنووری قەزای پێنجوێن لیژنەی تەسلیمكردنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی، لەدیوانی قائیمقامیەت بەئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی كاروباری مینی سلێمانی و قائیمقامی پێنجوێن و بەرێوەبەری هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز و خاوەنی زەوی پاكراوەكان لەمین ئامادەبوون و مەراسیمێك بۆ تەسلیمكردنەوەی زەوییەكان بەخاوەنەكان رێكخرا، زەویە لە مین پاككراوەكان كە چوار پارچە زەوی بوون لە هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵَپارێزی سنووری قەزای پێَنجوێن، كە زیاتر لە 17 دۆنم زەوییە و لە رابردوودا لەلایەن كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری مینی سلێَمانییەوە پاككرابوونەوە، لەو كێلگەكانەدا هەزار و  467 مین و 73 جۆر تەقەمەنی تێدا دۆزراوەتەوە.

AoTGb4ZzzdY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە