کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆچیتینۆ چاوەرێی مانچستەریونایتد دەكات

.

12:34 PM - 03/12/2019

 بەهۆی ئەنجامە خراپەكانەوە ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی بەجێ هێشت و تائێستاش هیچ پۆستێكی وەرنەگرتووە  پێگەی كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە: پۆچیتینۆ چاوەرێی پەیوەندیەكە لەمانچستەریونایتدەوە تا سەرپەرشتی ئەو یانەیە بكات كە لەساڵانی رابردوش ناوی بەو یانەیەوە بەسترابۆوە   مان یونایتد بەبارودۆخێكی خراپدا دەروات و زنجیرەیەك ئەنجامی خراپی لەم وەرزە تۆمار كردووە بەجۆرێك ئۆلی جونار سۆڵشایەری راهێنەر   روبەروی رەخنەو فشاری زۆر بۆتەوە و مەترسی ئەوەی لەسەرە لەپۆستەكەی دوربخرێتەوە بەتایبەت كە یانەكەی ئامادەكاری بۆ دوو یاری داهاتوی دەكات لەبەرامبەر تۆتنهام و مانچستەرسیتی لەماوەی كەمتر لەهەفتەیەكدا   مانچستەریونایتد لەریزبەندی پریمەرلیگ بە18 خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە بەجیاوازی 8 خاڵ لەدوری چوار پلەی یەكەمی ریزبەندیەكە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە