کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی15ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات

.

12:29 PM - 03/12/2019

 وا بریارە جەولەیەكی نوێی یاریەكانی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دەستپێبكات  و رۆژی پێنج شەممەش كۆتایی بەیاریەكانی ئەو هەفتەیە دێت  ئەمشەو بەئەنجامدانی 2 یاری ركابەریەكانی هەفتەی15ی پریمەرلیگ دەستپێدەكات  لەیاری دەستپێكدا هەردوو یانەی كریستال پاڵاس و بۆرنمۆس بەیەك دەگەن  سەعات 11و15دەقیقەی شەویش یانەی مانچستەرسیتی پاڵەوانی دوو وەرزی رابردوی خولەكە دەبێتە میوانی بێرنلی   تیپەكەی پیپ گواردیۆلا ئامانجیەتی كۆتایی بەلەدەستدانی خاڵەكانی بهێنێت و سەرلەنوێ بگەرێتەوە رێگای سەركەوتن دوای ئەوەی لە3 یاری رابردوی 5 خاڵی لەدەستدا و بەهۆیەوە بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی دابەزی و 11 خاڵیش لەلیڤەرپوڵی پێشەنگ دورە   ستیزنس ئەوە باش دەزانێت كاتی ئەوە نەماوە خاڵ لەدەستبدات ئەگەر بیەوێت هەوڵی پارێزگاری كردن لەنازناوەكەی بدات بەتایبەت لەم مانگەدا كە یاری زۆر ئەنجام دەدات   لەلایەكی ترەوە مان سیتی دەیەوێت بارودۆخی بێرنلی بقۆزێتە  كە لەبەرامبەر یانە گەورەكانی وەك لیڤەرپوڵ و لیستەرسیتی و چیڵسی و ئارسناڵ دۆراوە تا فشارە بخاتە سەر لیستەرسیتی دووەم جیاوازی خاڵەكانی كەم بكاتەوە لەگەڵیدا كە ئێستا 3 خاڵە   جێی باسە مانچستەرسیتی لەدوای ئەم یاریە لەكۆی 9 یانەی یەكەمی ریزبەندی روبەروی پێنجیان دەبێتەوە ئەوەش ئەركێكی قورس دەبێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گواردیۆلا جەختی لەوەكردۆتەوە خۆیان نادەن بەدەستەوە و ئامادەن بۆ ركابەری كردن لەسەر نازناوەكە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە