کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی دووەمی خولی پلەیەك بەرێوەدەچێت

.

12:28 PM - 03/12/2019

بریارە ئەمرۆ  یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی پلەیەكی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بەرێوەبچێت  و سەرجەم یارییەكانیش لەسەعات 2 و 30 دەقیقەی پاش نیوەرۆ دەستپێدەكەن  لەیەكێك لەو یاریانەدا یانەی ئاشتی لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی هەڵەبجە دەبێتەوە، لەیەكەم یاریاندا ئاشتی یەكسان بوو  و هەڵەبجەش بردنەوەی تۆماركرد ، بۆیە هەردو یانە هەوڵی سەركەوتن دەدەن تا بتوانن لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی بمێنێنەوە  یانەی ئالتۆن كۆپری كە لەیاری یەكەم خاڵێكی بەدەستهێنا لەیاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی چەمچەماڵی خاوەن سێ خاڵ دەبێـەوە  هەردوو یانەی كۆیەو خاك-یش یارییەكی تر دەكەن  كۆیە خاوەن سێ خاڵەو ئامانجی سەركەوتنە بۆ خولی نایاب  لەلایەكی ترەوە یانەی سەیدسادق كە خاوەن هاندەرێكی زۆرە لەیاریگاو بەردەم هاندەرانی رووبەرووی یانەی رزگاری دەبێتەوە  یارییەكی تریش لەنێوان هەردوو یانەی ئاكرێ و خانەقین بەرێوەدەچێت  لەم هەفتەیەش یانەی هەڵۆ چاوەڕوان دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە