کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك رێكخراوی كوردی بەشداریان لە كۆنگرەی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی كرد

.

11:50 AM - 03/12/2019

ژمارەیەك رێكخراوی كوردی بەشداریان لە كۆنگرەی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی كرد

ژمارەیەك لە رێكخراوە كوردییەكانی باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، بەشداریان لە 24 هەمین كۆنگرەی ساڵانەی، رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی لە وڵاتی هوڵەندا كرد.
شێخ فەتاح شێخ ئەمین ڕاوێژكاری رێكخراوی چیرۆكانی ئەنفال زانیاری زیاتری لەبارەی كۆنگرەكە و بەشداری رێكخراوە كوردییەكان لە كۆنگرەدا خستەڕوو و رایگەیاند: ساڵانە بۆ بەئاگاهێنانەوەی وڵاتان، كۆنگرەی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی بەڕێوەدەچێت و وەك نوێنەرانی باشووری كوردستان بەشداریمان كرد و وتاری رێكخراوەكەشمان خوێندرایەوە، كە تیایدا تیشكخرابووە سەر ئەو كۆمەڵكوژییە ناڕەوایانە كە لە رابردوودا بەرامبەر گەلی كورد ئەنجامدراون.
راشیگەیاند: ئەو ئامار و داتایانەمان جارێكی تر بە گوێ‌ ئامادەبواندا دایەوە كە لەو مەرگەساتانەدا  زیاتر لە 180 هەزار ئەنفالكراوی كورد و 5000 هاوڵاتی هەڵەبجەی كیمیاباران كراوە، بۆیە  شێخ فەتاح شێخ ئەمین راوێژكاری رێكخراوی چیرۆكانی ئەنفال لە ووتارێكدا لە بەردەم ئامادەبووان داوای قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی كرد دەرهەق بە هەر نەتەوەیەك و لە نێویاندا گەلی كورد كە دەبێتە هۆی خوڵقاندنی چەندان مەرگەسات.
لە لایەكی ترەوە لە میانی پەراوێزی كارەكانی  كۆنگرەكەدا بە بەشداری ڕەوەندی كوردی و لە كۆمیتەی رێكخستی یەكێتی لە دانهاخ ، دیمەن بەرزنجی سەرۆكی ڕێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال و راویژكاری ڕاویژكاری رێكخراوەكە  بەشداریان لە كۆرێكی یانەی میدیای كوردی كرد و سەبارەت بە رۆڵی رێكخراوە كوردیەكانی  كۆمەڵی مەدەنی  گفتوگۆ و بیر و ڕای پێویست ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە رێگری چەكی كیمایی مەترسیەكانی لەسەر مرۆڤایەتی.
جێی وەبیرهێنانەوەیە كۆنگرەی ئەمساڵی، ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی كە كارەكانی لە شاری دانهاخ بەرێوەچوو، باڵیۆزانی 182 ووڵاًتی جیهانی و نوێنەرانی سەرۆكی ئەمریكا و ڕووسیا و نوێنەری ئەو دەوڵەتانەی خاوەنی كیمیاین و ژماریەك لە رێكخراوە كوردستانیەكانەكان بەشداربوون و  چەندین ووتار و سیمیناریان تیایدا پێشكەشكرد، بەو ئامانجەی چەكی كیمیایی رێگری سەرتاسەری لێبكرێت لە هیچ ململانیەكدا هاوكێشەكانی پێ یەكلانەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە