کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەڵاحەدین دەمیرتاش باری تەندروستی لەزیندان تێكچووە

.

08:51 PM - 02/12/2019

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە كە ئێستا لەزیندانی توركیایە بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە لەهۆش خۆی چوەو لەوبارەیەشەوە ئایگول یەكێك لەخوشكەكانی دەمیرتاش لەتویتێكیدا ئاماژەی بەتێكچوونی دۆخی تەندروستی براكەی كردوە و راشیگەیاندوە ، سەرباری ئەو دۆخەی سەڵاحەدینی برای تێدایە رێگە نەدراوە ناوبراو رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت.
بەوتەی ئایگول،براكەی دووچاری تەنگە نەفەسی بووەو و پاشان بوراوەتەوە و تەنیا هاورێیەكی بەهانایەوە چووە و پاشان یەكەیەكی پزیشكی سەردانی زیندانەكەیان كردوەو تەنیا ئیكۆی دڵیان بۆ كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە