کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گابرێل: داوا لە روسیاو ئەمریكا دەكەین زامنی راگرتنی شەڕ بكەن

.

08:41 PM - 02/12/2019

كینۆ گابرێڵ وتەبێژی رەسمی هێزەكانی سوریای دیموكرات داوا لە ئەمریكا و روسیا دەكات گرنتی راگرتنی گشتگیری شەڕ لەباكورو باكوری رۆژهەڵاتی سوریادا  بكەن و رێگای نێودەوڵەتی لە بەردەم خەڵكی مەدەنیدا بكەنەوە.
گابرێڵ لەپێگەی رەسمی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە رایگەیاندوە: هێزەكانی سوریای دیموكرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆتاییان بە رێوشوێنەكانی بڵاوپێكردنی هێزەكانیان لەناوچەكانی (حەسەكە، قامیشلۆ، دیریك، دێرزور) هێناوە، لەپێناو راوەدوونانی چەكدارە تیرۆرستەكانی داعش و پتەوكردن و سەقامگیربوونی هێمنی و ئاسایش، پاراستنی هاوڵاتیان لەهێرشە تیرۆرستەكان، دەستەبەركردنی ئاسایش لەكێڵگەكانی نەوت و غاز لەو ناوچانەدا كاری هاوبەشیان بەردەوام پێدەدەن.
گابرێل وتوشیەتی: لەپێناو سەقامگیری ناوچەكانی باكورو باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، پێویستە هەردوو وڵاتی ئەمریكا و روسیا هەوڵی تەواو خۆیان بدەن لەپێناو دەستەبەركردنی زەمانەتی راگرتنی شەڕو كاریش بۆ كردنەوەی رێگەی نێودەوڵەتی (M4) لەبەردەم گەشت و هاتووچۆی هاووڵاتیاندا بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە