کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری خوێندنی باڵا:لێژنەی تایبەتمان بۆ پرسی یەكسانی جێندەری پێكهێناوە

.

05:39 PM - 02/12/2019

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە میانی گفتوگۆیەكی كراوەدا بەناونیشانی خوێندنی جێندەر لە زانكۆكانی كوردستان ڕایگەیاند: پرسی جێندەر یەكێكە لە پرسە گرنگ و هەستیارەكانی كۆمەڵگەكەمان، كە بەداخەوە  كۆمەڵگەی ئێمەو كلتورەكەشی بەدەر نین لە تێڕوانینی هەڵەو لێكدانەوەی نا زانستی ، وتیشی ئێمە دەبێت لە ڕوی ئابوری و پەروەردەیی و كلتورییەوە  زەمینەی بەشداری ڕاستەقینەی خانمان برەخسێنین ،د.ئارام محەمەد قادر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد وەك وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەنگاوەكانی یەكەمماندا لەسەر ئاستی وەزارەت لێژنەی تایبەتمان بۆ پرسی یەكسانی جێندەری پێكهێناوە، ئەوەشیخستەروو كچان ڕێژەی لە سەدا 52ی خوێندكارانی قۆناغی بەكالۆریۆس پێكدەهێنن، هەروەها لە ناو مامۆستایانیشدا ڕێژەی خانمان لە سەدا 35 و لە نێو سەركردە ئەكادیمیەكانیشدا ژنان ڕێژەی لە سەدا هەشتییان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە