کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆمەتبارێك بە پێناسی باری شارستانی و مۆری فسفۆڕی ساختەوە دەستگیركرا

.

04:06 PM - 02/12/2019

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستاوە بەدروستكردنی پێناسی باری شارستانی ساختە.

دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكی بەڕەگەز عەرەب كە هەڵدەستێت بە دروستكردنی پێناسی باری شارستانی ساختە بۆ ئەو كەسانەی كە لە خواروی عیراقەوە ڕوو دەكەنە شارەكانی هەرێمی كوردستان ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پێناسێكی بەتاڵ و مۆری فسفۆڕی .

لەئێستادا تۆمەتبار (غ ، ع ، ع ) لەدایكبوی 1991 بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 302 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە