کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەتۆمەتی ساختەكردنی مۆری كوشتارگەكان تۆمەتبارێك دەستگیركرا

.

04:04 PM - 02/12/2019

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستاوە بە ساختەكردنی مۆری كوشتارگەكان .

لەسەر سكاڵای لیژنەكانی قایمقامیەت مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستاوە بە ساختەكردنی مۆری كوشتارگەكانی سلێمانی و لە فرۆشگاكەی خۆیدا بەكاری هێناوە بۆ ئەو ئاژەڵانەی كە خۆی سەری بڕیون و خستویەتیە بازاڕەوە .

لەئێستادا تۆمەتبار ( ط ، ح ، ن ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر مۆری ساختەو سێ‌ لاكی ئاژەڵدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە