کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری پلاندانانی هەرێم:گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ زۆر باشن

.

01:33 PM - 02/12/2019

 دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لە سەر پرسی بودجە و هەروەها پرۆژە یاسای چاكسازی لە هەرێم رایگەیاند: پڕۆژە یاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستان كە لە كابینەی پێشوو رەوانەی پەرلەمان كراو بۆ حكومەت گەڕێندرایەوە،لەم كابینەیەدا لە یەكەم كۆبوونەوە لیژنەیەكی بۆ پێكهێندرا و لە ئێستادا لە قۆناغی كۆتاییدایە و پێدەچێت لە نزیكترین كاتدا رەوانەی پەرلەمان بكرێت. وتیشی: گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ زۆر باشن زۆربەی كێشەكانی هەبوون چارەسەر كران. وەزیری پلاندانان وتیشی: لە ئێستادا شاندی هەرێم لە بەغدایە پێشبینی دەكەم بابەتی بودجە كۆتایی هاتووە.
لەبارەی سەرژمێری گشتی لە عیراقدا دارا رەشید ئاماژەی بەوەكرد ئامادەكارییەكانی سەرژمێری بەردەوامە، چەند پێشنیارێك هەیە و لەگەڵ حكومەتی عیراقی لە كۆبوونەوە و گفتوگۆی بەردەوامدان، هەندێك كێشە هەن لە ناوچە جێناكۆكەكان، كە بە ماددەی 140 ناسراون، ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن ئەوكات بڕیار لەسەر سەژمێری دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە