کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی كەنداو كۆتایی دێت

.

12:23 PM - 02/12/2019

ئەمشەو ركابەرییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی وڵاتانی كەنداو كۆتایی دێت و سەرجەم یارییەكانی جەولەی سێیەم لەدوو كاتی جیاواز ئەنجامدەدرێن  لەسەعات 5 و 30 دەقیقەی ئێوارە دوو یاری دەكرێن   هەڵبژاردەی عیراق كە لەپاڵەوانێتییەكە بەئاستێكی بەرز دەركەوتووە و دوو بردنەوەی بەدوای یەكی تۆمار كردووە و گەیشتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی زامن كردووە رووبەڕووی هەڵبژاردەی یەمەن دەبێتەوە   بۆ ئەو یارییەش كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی عیراق ئاشكرایكردووە پشت بەیاریزانە لاوەكان دەبەستێت و هەلیان پێ دەدات   لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی یەمەن هیچ هیوایەكی بۆ نەماوەتەوە دوای ئەوەی روبەروی 2 شكست بۆتەوە و بەبێ خاڵ دوا پلەی كۆمەڵەكەی گرتووە   هەر لەكۆمەڵەی دووەم هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و ئیمارات لەپێناو بەدەستهێنانی دووەم بلیتی گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی لەیاریگای خەلیفەری نێودەوڵەتی  بەیەك دەگەن    ئەنجامی ئەم یاریە یەكلایی كەرەوە دەبێت بۆ دەركەوتنی ناسنامەی دووەم هەڵبژاردەی گەیشتوو بۆ قۆناغی داهاتوو   لەو كۆمەڵەیە بەهۆی ئەوەی هەرلایەكیان خاوەنی 3 خاڵن بەڵام قەتەری میوانداری جامەكە بەجیاوازی گۆڵ لەپێش ئیماراتەوەیە   ئەوەش هەلی زیاتری پێ دەدات بۆ گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی ئەگەر یاریەكەی نێوانیان بەیەكسان بونیش كۆتایی پێ بێت بەڵام ئیمارات تەنها بەبردنەوە دەگاتە ئەو قۆناغە   لەسەعات 8ی شەویش لەیەك كاتدا دوو یاریەكەی كۆمەڵەی دووەم دەكرێن   كە لەیەكەمیاندا كوەیت روبەروی بەحرەین دەبێتەوە و یاریەكەی تریش هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و عومان لەبەرامبەر یەك كۆدەكاتەوە   لەكۆمەڵەی دووەم تائێستا هیچ هەڵبژاردەیەك گەیشتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی یەكلایی نەكردۆتەوە بەجۆرێك عومان 4 خاڵی هەیە لەپلەی یەكەم و كوەیت و سعودیە بە3 خاڵ لەپلەی دووەمن و بەحرەین بەخاڵێك پلەی چوارەمی ریزبەندیەكەی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە