کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: ئێستا قۆناغی بەرگری سەربازی ‌و هەڵمەتی مەدەنییە

.

12:04 PM - 02/12/2019

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەمیانەی پێشوازیكردنی لەوەفدێكی كەنەكە كەپێكهاتبوون لە ئەحمەد قەرەموس، هاوسەرۆكی كەنەكە، شاڵاو حەفید جێگری هاوسەرۆكەكانی كەنەكە و ئەكرەم كەمال، رامان مەجید، مژدە عەباس و فەرهاد دۆسكی، ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەنەكە‌، خۆشحاڵی بەكارو چالاكییەكانی وەفدەكە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە نیشانداو بەگرنگ خوێندنەوەی بۆ كرد، بەتایبەت كە لەئێستادا هەلومەرجی جموجۆڵی سیاسی و دیپلۆماسی و جەماوەریی‌و بەرگری سەربازیی و هەڵمەتی مەدەنییە‌. لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد: دووجارە لەمێژووی نەتەوەی كورددا، دەوڵەتە هەرێمایەتییەكان دەیانەوێ‌ سەركوتمان بكەن، بەڵام دەوڵەتەكانی جیهان‌و رای گشتی جیهان لەدژی ئەو سەركوتكردنە بوون. جاری یەكەم ساڵی 1991 لەباشور، كە راپەڕین‌و كۆڕەو دەستیپێكرد، كە هەموو دەوڵەتانی هەرێمایەتی دەیانویست كۆتایی بەراپەڕینەكە بهێنن و بەجۆرێكیش لەجۆرەكان پشتیوانی لەسەدامیش بكەن، تەنها ئێران نەبێ‌ كە بەتەواوەتی لەگەڵ عیراق نەبوو كە سەركوتمان بكات. جاری دووەمیش ئەو دۆخەبوو كەبەهۆی هێرش و ئۆپراسیۆنەكانی توركیا و چاوپۆشی ئەمریكا و ژمارەیەك لەوڵاتان رووبەرووی ڕۆژئاوا بوەوە.
مەلا بەختیار ئومێدیشی خواست كە كەنەكەو وەفدەكانی، لەچالاكییە سیاسی‌و دیپلۆماسییەكانیاندا چالاكبن‌و هاوكات تەندروستی و هەوڵەكانیان بۆ پتەوی پەیوەندییە ئۆرگانیكییەكەی نێوان رۆژئاوای و باشوری كوردستان بەردەوام بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە