کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازی كرد لەوەفدێكی كەنەكە

.

09:40 PM - 01/12/2019



كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لەوەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كەپێكهاتبوون لەئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆك و جێگری هاوسەرۆك و ژمارەیەك ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری.
لەدیدارێكدا كە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوو، گفتوگۆكرا لەبارەی ڕەوشی كورد لەپارچەكانی كوردستان.
كۆسرەت ڕەسول تەئكیدی كردەوە كێشەی كورد تەنهاو تەنها بەدیالۆگ و لەڕێگای ئاشتیانەی دوور لە توندوتیژی چارەسەر دەكرێت و رایگەیاند: كورد تەنها بەیەكگرتوویی و یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی بە مافەكانی دەگات و پەرتەوازەیی داهاتووی كورد بە ناڕۆشنی دەهێڵێتەوە.
لای خۆیانەوە وەفدی میوان باسی رۆڵی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیان لەپرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان كرد و وێڕای بەرزنرخزندنی هەڵوێستەكان، هیوایان خواست ئەو هەڵوێستانە بەردەوام بن.
‎تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ئەنجامدانی كۆنگرەی نەتەوەیی، هەردوولا بەوردی گفتوگۆیان كرد لەبارەی سازكردنی كۆنگرەكە و تەئكیدیان لەپێویستی بەرێوەچوونی كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە