کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبونەوەی وەفدی هەرێم و بەغدا ئەرێنیە و لێكتێگەیشتن هەیە

.

09:32 PM - 01/12/2019



 كۆبونەوەی نێوان وەفدی حكومەتی هەرێم و عیراق لەسەر پرسی بودجەو نەوت كۆتایی هات و بەوتەی ئەندامێكی وەفدەكەی هەرێم كۆبوونەوەكانیان ئەرێنیە و لێكتێگەیشتن هەیەو چاوەڕێن لەكۆبوونەوەی سبەینێدا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.
وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ رێككەوتن لەسەر پرسی بودجەو نەوت جارێكی تر سەردانی بەغدای كردەوە و لەگەڵ وەفدی حكومەتی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوە و ئەندامانی وەفدەكەی هەرێم ئەنجامی كۆبونەوەكانیان خستەڕوو و تەئكیدیان كردەوە كۆبونەوەكان بەردەوام دەبێت.
لەوبارەیەوە خالید شوانی وەزیری هەرێم و ئەندامی وەفدەكە رایگەیاند: تائێستا كۆبوونەوەكان بەئەرێنی بەڕێوەدەچێت و هەنگاوی زۆر باش نراوە و هیوادارن ئەو لێكتێگەیشتنانەی هەیە لەكۆبوونەوەی سبەینێدا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.
وتیشی: لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2020ی عیراق لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆیان كردووە.

xdeRNIwAFOA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە