کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەردانی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەکات

.

07:08 PM - 01/12/2019

وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( کەنەکە ) سەردانی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەکات و لەدیدارێکدا لەبارەی پێشهاتەکات و بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و ئەرک و ڕۆڵی هێزە سیاسییەکان و پێویستیی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان گفتوگۆ دەکەن

ئەمڕۆ ۱-۱۲-۲۰۱۹، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازیکرد لە وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( کەنەکە ) کەپێکهاتبوون لە ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کەنەکە و شاڵاو حەفید جێگری ھاوسەرۆکانی کەنەکە و هەریەک لە ( ئەکرەم کەمال، ڕامان مەجید، مژدە عەباس و فەرھاد دۆسکی ) ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەنەکە.

دوای دیدارەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کەنەکە و سەرۆکی وەفدەکە، لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ باشوری کوردستان و دیداریان لەگەڵ سەرکردە و هێزە سیاسییەکان، وتی : دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەبەردەم مەترسیی جددییدان و پێویستمان بەیەکێتیی گەلی کورد هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سەردانانە دەرەنجامی کۆبوونەوەی مانگی ڕابردووی کەنەکەیە کە ئێمە دەست بە قۆناغی یەکێتیی نەتەوەیی بکەین.

لەبارەی هەڵوێستی سەرکردە و هێزە سیاسییەکان، هاوسەرۆکی کەنەکە وتیشی:هەڵوێستێکی زۆر ئەرێنیی لەناو حزب و لایەنە سیاسییەکاندا هەیە بۆ یەکێتیی نەتەوەیی، هەتا ئێستا سەردانی هەر سەرکردە و کەسایەتی و حزبێکمان کردبێت، هەمان بیروبۆچوونی ئێمەیان هەیە، بۆگرنگی تەبای و یەک دەنگی گەلی کورد لەسەر پرسە ستراتیژی و نەتەوەییەکان.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە