کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرپەرشتیاری مەكتەبی ڕاگەیاندن سەردانی ئەنجومەنی ناوەندی كرد

.

06:32 PM - 01/12/2019

قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندن سەردانی ئەنجومەنی ناوەندی ی.ن.ك ی كردو لە لایەن ئەندامانی سكرتاریەت و ئەنجومەنی ناوەندەوە پێشوازی لێكرا.
سەرەتا قادر عەزیز تیشكی خستە سەر دواین گۆرانكاری و پێشهاتە سیاسیەكانی كوردستان و عیراق و رایگەیاند, ئێستا لە بەردەم قۆناغێكی گرنگ و چارەنوسسازی حزبەكەمانداین كە بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیە كەبە گیانێكی هەڤاڵانە و ئیرادەیەكی هاوبەشەوە بچینە كۆنگرە و بتوانین بەشێكی زۆری كێشەكانی یەكێتی تێدا چارەسەر بكەین ، وتیشی هیچ بڕیارێك بۆئەنجام نەدانی كۆنگرە نیە ، لەماوەی رابردوداشدا چەندین دەنگۆ و هەواڵی چەواشەكار و بێ بنەما لەسەر یەكێتی و  كۆنگرە بڵاوكراوەتەوە  بەڵام ئیرادەی  بەهێزی یەكێتیەكان هەموو پیلانەكان  پوچەڵ دەكەنەوە و دۆست و نەیارەكانمان بە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو سەرسام دەكەین.
پاشان زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی رایگەیاند: هەمومان بەپێی بەرپرسیارێتیمان ئەرك و بەرپرسیارێتیەكی مێژوویی و حزبیمان لەسەر شانە بەرامبەر خوێنی شەهیدەكانمان و بە ئیرادەیەكی بەهێز و هاوبەشەوە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام دەدەین و هەیكەل و فۆرمی بەرێوەبردنی حزبەكەمان دەگۆرین كەلەگەڵ ئەم سەردەم  قۆناغەدا بگونجێت.
وتیشی: ئەنجومەنی ناوەندی رەشنوسی پەیرەوی ناوخۆی بۆ گۆنگرە ئامادەكردوە و ئەندامانی ئەنجومەن رێكارەكانیان گرتوتەوەبەر بۆ بۆ كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و چاوەرێی بریاری لیژنەی باڵای كۆنگرەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە