کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەینی رەش لە ئەمریكا بەبڕی 7.4 ملیار دۆلار كاڵا فرۆشراوە

.

06:25 PM - 01/12/2019

كۆمپانیای (ئەدۆبی ئانالایتێكس) ئاشكرایكردووە، لە هەینی رەشدا فرۆشتنی كاڵا لەرێگەی ئێنتەرێتەوە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە‌و گەیشتۆتە 7 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار لە سەرانسەری ئەمریكادا.
ئەو كۆمپانیا ئەمریكیە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەراورد بە ساڵی رابردووو لە هەینی رەشی ئەمساڵدا فرۆشتنی كاڵا لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەرێژەی لەسەدا 20 زیادیكردووە، هاوكات فرۆشتنی مۆبایلی زیرەكیش لەسەدا 39 بەرزبۆتەوە.
كۆمپانیای (ئەدۆبی ئانالایتێكس) كە چاودێری پرۆسەی كڕین‌و فرۆشتنی نزیكەی 100 كۆمپانیای ئەمریكی كردووە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە  پێشبینی دەكات بەهای فرۆشتنەكان بگاتە 9 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار.
هەینی رەش لە ئەمریكا، زۆرینەی كۆمپانیاكان داشكاندن بۆ كاڵاكانیان دەكەن و خەڵكێكی زۆریش لە رێگای ئینتەرنێت یاخود روو كردنەوە مۆڵەكان، كاڵاكانیان بە نرخێكی هەرزانتر دەكڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە