کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارانی كورد لەسەر پرسی مووچە یەكدەنگن

.

06:17 PM - 01/12/2019

ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایانگەیاند، وەك ساڵی رابردوو یەكدەنگ و یەكدەست داكۆكی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەن و مووچە بە دوور دەگرن لەهەموو ململانێیەكی سیاسی و ئابووری نێوان هەولێر و بەغداد.
لە راگەیەندراوێكدا ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەمرۆ یەكشەممە، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نوێنەرە كوردەكانی لیژنەی دارایی بە مەبەستی دانانی ستراتیژێك بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ رەشنوسی یاسای موازەنە كۆبوونەوە.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق كۆكبون لەسەر ئەوەی پێكەوە و بە یەكگرتویی داكۆكی لە مووچەی فەرمانبەران و پشكی هەرێم بكەن و بەدووری بگرن لە هەمو جۆرە ململانێیەكی سیاسیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە