کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە باشی بەڕێوەدەچن

.

06:15 PM - 01/12/2019

وەفدی هەرێمی كوردستان كە لە چەند وەزیرو بەرپرسێكی حكومەت پێكهاتوون بۆ گفتوگۆكردن و ئیمزاكردنی ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی نەوت و بودجە گەیشتنە بەغدا.
لەو بارەوە (شیروان میرزا) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆكان لەبارەی پرسی نەوت و بودجە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق بە باشی بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، ئەگەر هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق رێكبكەون بودجە لە پەرلەمان تووشی گرفت نابێت و تێدەپەڕێنرێت.
سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا هاوكاتە لەگەڵ دەست لەكاركێشانەوەی (عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عیراق‌و لاخۆشیەوە (خالید شوانی) وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی چارەنووسی رێككەوتنی حكومەتی هەرێم‌و بەغدا لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ حكومەتدا رێكدەكەون نەك لەگەڵ كەسەكاندا‌و بەردەوامیش دەبن لە دانوستانەكان، تا ئەو لێكتێگەیشتنانەی هەیە بیگوازنەوە بۆ رێككەوتنی كۆتایی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەولێر و بەغدا زۆر لەیەكەوە نزیكن و حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیمی بەغدا بكات، لەبەرامبەریشدا حكومەتی فیدڕاڵ بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی 2020 رەوانەی هەرێم بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە